له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی “هێمن شه‌مامی” كه به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئورووپا خۆی گه‌یاندبووه سنووری نێوان بیلاڕووس و له‌هستان، به‌هۆی سه‌رمابردووییه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌رمی “هێمن شه‌مامی” له‌لایه‌ن گرووپێكی په‌رنابه‌ری خه‌ڵكی كرماشان دۆزراوه‌ته‌وه و له‌و باره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش هێمن په‌نای بۆ ئه‌وان هێنابوو به‌ڵام به‌یانیه‌كه‌ی به ته‌نیایی به‌ڕێكه‌وت و دوو ڕۆژ دواتری ته‌رمه‌كه‌یمان دۆزیه‌وه. به‌وته‌ی ناونده‌كانی مافی مرۆڤ، دۆخی په‌نابه‌رانی گیرخواردوو له سنووری نێوان بیلاڕووس و له‌هستان زۆر خراپه و پێویسیتان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه.
