ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ئابادان له‌به‌رده‌م مزگه‌وتی جامێعای ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی به‌شدار له‌و كۆبوونه‌وه به به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار بوون. به‌وته‌ی كرێكاران، پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌بووه كه ده‌وڵه‌ت بڕیاری داوه له جیاتی په‌یمانكار، پڕۆژه‌كان ڕاده‌ستی قه‌رارگای خاته‌مۆلئه‌نبیای سه‌ر به سپای پاسداران بكات به‌ڵام كرێكاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و قبووڵیان نه‌كردووه. كرێكاران خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ستانداردی ئیمكاناتی ریفاهی، هه‌روه‌ها وه‌لانانی جیاوازی له نێوان كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كان له كاتی پێدانی حه‌قده‌ست بوون.
