کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووختبه‌ر له‌ شاره‌كانی خاش و سه‌راوان

گیان له‌ده‌ستدانی دوو سووختبه‌ر له‌ شاره‌كانی خاش و سه‌راوان 4

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به‌ ناوه‌كانی “نێعمه‌تۆڵڵا كه‌بدانی” و “عه‌بدۆلباسێت ده‌همه‌رده‌” به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ره‌كانی خاش و سه‌راوان گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ڕۆژی هه‌ینی ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به‌ ناوی “نێعمه‌تۆڵڵا كه‌بدانی” له‌ كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووه‌ و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی دیكه‌ی به‌لووچ به‌ ناوی “عه‌بدۆلباسێت ده‌همه‌رده‌” به‌هۆی پێكدادان له‌گه‌ڵ ماشێنێكی دیكه‌ له‌ مێحوه‌ری سه‌راوان بۆ گه‌شت، ئاگری گرتووه‌ و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌.