شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نۆدشه چه‌ند كۆڵبه‌ریان دایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ری دیكه‌یان گه‌مارۆ دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، شه‌وی پێنجشه‌ممه كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر كه كه‌وتبوونه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نۆدشه، ڕاسته‌وخۆ ته‌فه‌یان لێ كراوه و چه‌ند كۆڵبه‌ر كه ڕێژه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه بریندار بوون. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی دیكه‌ی كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه گه‌مارۆ دراون و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باروودۆخیان له‌به‌رده‌ستدا نییه. ناسناوی سێ كه‌س له‌و كۆڵبه‌رانه بریتیه له: “عیماد مه‌حموودی”، “هیدایه‌ت قادری” و “بێهروز(پاشناو نادیار)” خه‌ڵكی شاره‌كانی جوانڕۆ و سه‌لاسی باوه‌جانی.
