وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٤٣ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ماشائه‌ڵڵا كه‌ره‌می” باوكی هه‌میشه زیندوو “محه‌ممه‌دمێهدی كه‌ره‌می” و پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌كه‌یان به ناوی “ئه‌میرحسێن كوهكه‌ن”، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“سیامه‌ك ئه‌عزه‌می” برای “سپێهر ئه‌عزه‌می” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” ڕۆژی ڕابردوو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا ڕایگه‌یاند: “ماشائه‌ڵڵا كه‌ره‌می” و “ئه‌میرحسێن كوهكه‌ن” له به‌ندی تاكه‌كه‌سی و له ژوورێكی ٨ میتری دا ڕاگیراون و چه‌ند په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان دادستانی شاری كه‌ره‌ج هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و دوو به‌ندكراوه كردووه كه ئه‌گه‌ر ئێعترافی ئیجباری نه‌كه‌ن، تا كاتێكی نادیار له به‌ندی تاكه‌كسی دا ئه‌مێننه‌وه.
