ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی نۆژنكردنه‌وه‌ی واگۆنه‌كانی قه‌تار كه سه‌ر به شیركه‌تی نوین سه‌نعه‌تن، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێران له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دۆخی خراپی پیشه‌یی ناڕازین و خوازیاری سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكاران، حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی ١٠ ملیۆن تمه‌ن وڵامده‌ره‌وه‌ی تێچووی ژیانیان نییه و هه‌ر جار كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه بردووه له‌لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ركردن له‌سه‌ر كاریان لێ كراوه.
