ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی شاری ئه‌راك به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد”، گڵكۆی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان گۆڵباران كرد.
ڕۆژی ڕابردوو ساڵڕۆژی له دایكبوونی هه‌میشه زیندوو “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” بوو و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه و خه‌ڵكی ئازادیخوازی شاری ئه‌راك له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه‌ی كۆبوونه‌وه، به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه وێڕای ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری، به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێكای پڕ شانازین بن. “مێهرشاد شه‌هیدی نژاد” له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” و چه‌ند ڕۆژ پێش ساڵڕۆژی له دایكبوونی به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری ئه‌راك كوژرا.
