ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، “عاتفه ڕه‌نگریز” چالاكوانی مافی ژن، به دووای گواستنه‌وه‌ی بۆ ئیداری ئیتلاعاتی شاری سمنان باری ته‌ندرووستی ناوبراو به ته‌واوه‌تی تێك چوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ” عاتفه ڕه‌نگریز” چالاكوانی مافی ژن و هه‌روها كرێكاری كه پیش‌تر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین گوازرایه‌وه و له ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی ڕه‌زبه‌ر، ناوبراو بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سمنان ڕاگۆیزرا كه دووای لێپرسینه‌وه باری ته‌ندرووستی تێك چوو. جێگای ئاماژه‌یه كه تا به ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باری ته‌ندرووتی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نیه.
