له نێوان ڕۆژانی سێشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ١٨ بۆ ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، پێنج سووختبه‌ر له مێحوه‌ره‌كانی به‌لووچستان به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی به‌لووچ به ناوی “عیسا بامری” له مێحوه‌ری زێهكه‌لووت بۆ به‌مپوور وه‌رگه‌ڕاوه و شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها ڕۆژی پێنجشه‌ممه، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتومبێلی سووختبه‌ر له جاده‌ی نێوان په‌شامه‌ك بۆ سه‌رباز، سێ سووختبه‌ر كه هێشتا ناسناویان ئاشكرا نه‌كراوه گیانیان له‌ده‌ست دا. هه‌مان ڕۆژ له ڕووداوێكی دیكه‌دا، ئۆتومبێلی سووختبه‌رێكی دیكه به ناوی “ئۆسامه شه‌هبه‌خش” ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ له جاده‌ی نێوان سه‌راوان بۆ گه‌شت وه‌گه‌ڕا و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست دا.
