ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كانی ڕژیم له‌زاری كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران ڕایانگه‌یاند: دۆخی ته‌ندرووستی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” خراپتر بووه و له بواری پزیشكی دا ئه‌و حاڵه‌ته، مه‌رگی مه‌غزی پێ ئه‌ڵێن.
وێڕای تێپه‌ڕبوونی ١٠ ڕۆژ به‌سه‌ر چوونه كۆمای “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” به‌هۆی لێدانی له‌لایه‌ن به‌كرێگیراوانی ڕژیم له مترۆی تاران، هه‌ندێك له ڕۆژنامه‌كانی ڕژیم باسیان له خراپتربوونی دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌و لاوه ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه كردووه. به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی بوڕنا، هه‌وڵی كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جر ئاكامێكی نه‌بووه و ڕۆژی ڕابردوو به فه‌رمی ڕایانگه‌یاندووه كه ئارمیتا تووشی مه‌رگی مه‌غزی بووه و دوایین هه‌وڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هێماكانی ژیانه‌وه‌ی بۆ بگه‌ڕێننه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” قوتابی ده‌بیرستانی كوردی دانیشتووی تاران به‌یانی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن ئاته‌ش بهئیختیارهكانی ڕژیم له میترۆی شۆهه‌دا درایه به‌ر لێدان و چووه كۆما.
