ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی سنه ڕێگه‌یان نه‌دا مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی “سارینا ساعدی” له گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دی ئه‌و شاره به‌ڕێوه بچێت و بنه‌ماڵه‌كه‌یان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه لاوانی ئازادیخوازی سنه به بڵاوكردنی تراكت و وێنه‌كانی “سارینا ساعدی” بانگه‌شه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی ڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان له ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ ڕه‌زبه‌ر كردبوو، به‌ڵام هێزه‌كانی ڕژیم گۆڕستانی به‌هه‌شت محه‌ممه‌دیان گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا هیچ كه‌س له‌سه‌ر مه‌زاری سارینا كۆبێته‌وه. هه‌روه‌ها دایك و باوكی سارینایان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات بانگهێشت كرد و هه‌ڕشه‌یان لێ كردن كه نابێت له ده‌ره‌وه‌ی ماڵی خۆتان مه‌راسم بۆ كچه‌كه‌تان بگرن. شایانی باسه كه “سارینا ساعدی” قوتابی ته‌مه‌ن ١٥ ساڵی خه‌ڵكی سنه، ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به زه‌ربه‌ی باتۆمی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی حكوومه‌ت گیانی له‌ده‌ستدا.
