ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، لاوێكی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “پێشه‌وا ئیبراهیم پور” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی هێرشیان كردۆته سه‌ر “پێشه‌وا ئیبراهیم پور” و به لێدان و توندووتیژییه‌وه ئه‌و لاوه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری به‌ندكران و شوێنی ڕاگیرانی ئیبراهیم له‌به‌رده‌ستدا نییه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
