سه‌دان كه‌س له كارمه‌ندان و بازاڕیانی شاری كۆبانێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان و قوربانی بوونی ده‌یان كه‌س خۆپێشاندانیان كرد.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی یه‌ك حه‌فته‌ی ڕابردووی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ٤٧ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له ٥٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ده‌یان بنكه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌وانه وێزگه‌ی سووته‌مه‌نی، كاره‌با و ئاو، نه‌خۆشخانه و مه‌دره‌سه له بۆردوومانی ئاسمانی و تۆپخانه‌كانی ئه‌رته‌شی تورك له‌ناو چوون. ڕۆژی ڕابردوو كارمه‌ندان و بازاڕیانی كۆبانی پاش مانگرتنی سه‌رانسه‌ری، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
