کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی هێڵی ئاسنی زاگرۆس له‌ ئاست نه‌بوونی ئیمه‌نی پیشه‌یی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی هێڵی ئاسنی زاگرۆس له‌ ئاست نه‌بوونی ئیمه‌نی

به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠ی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی هێڵی ئاستی زاگرۆس له‌ ئاست نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی كرێكاران، ماشێنی “ده‌رزین” كه‌ ئامێری گواستنه‌وه‌ی كرێكارانه‌، ماوه‌ی به‌سه‌ر چووه‌ و پێویستی به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ هه‌یه. كرێكاران ده‌ڵێن: هه‌ر ماوه‌ و ڕووداوێكی كار به‌هۆی بایه‌خ نه‌دانی خاوه‌نكار ڕوو ئه‌دات و كرێكارێك ده‌بێته قوربانی یان توانای كاركردنی له‌ ده‌ست ئه‌دات، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رانی شیركه‌تی هێڵی ئاسنی ناوچه‌ی زاگرۆس هیچ بایه‌خێك به‌ دۆخی ته‌ندرووستی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی كرێكاران ناده‌ن.