شه‌وی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له شارستانی گۆڵشه‌ن له به‌لووچستان، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و هاووڵاتیه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی كۆماری ئیسلامی له شارۆچكه‌ی جالق ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له سێ هاووڵاتی به‌لووچ له‌به‌رده‌م نانه‌واخانه‌یه‌كدا كردووه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س به ناوه‌كانی “یاسر ڕه‌ئیسی” و ئیسماعیل ڕه‌ئیسی” گیانیان له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به ناوی “عه‌لی به‌دوو” به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
