به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك به ناوی “ئیمام به‌خش گورگیچ” له زیندانی تۆربه‌ت حه‌یده‌ریه به‌ڕێوه چوو، هه‌روه‌ها ڕۆژی دووشه‌ممه ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، به‌ندكراوێكی به‌لووچ به ناوی “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن نوتی زهی” له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د به‌هۆی بێبه‌شكردنی له ده‌رمان گیانی له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ له به‌لووچستان، “ئیمام به‌خش گورگیچ” خێزاندار و دانیشووتی زاهیدان بووه و چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی توربه‌ت حه‌یده‌ریه كرا. ناوبراو دواجار له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به ئێعدام مه‌حكوو و به‌یانی یه‌كشه‌ممه سزای له‌سێداره‌دانی جێبه‌جێ كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ندكراوێكی به‌لووچی زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د به ناوی “محه‌ممه‌دحه‌سه‌ن نوتی زهی” تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان له گواستنه‌وی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان خۆده‌بوێرن و ئه‌و به‌ندكراوه به‌هۆی بێبه‌شكرانی له دره‌مان گیان له‌ده‌ست ئه‌دات.
