کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بانگکردنی زیاتر لە ٥٠ خوێندکار له‌ زانکۆی “ئەمیر کەبیر”

بانگکردنی زیاتر لە ٥٠ خوێندکار له‌ زانکۆی ئەمیر کەبیر 5

لە درێژەی هەوڵە ئەمنییەتییەکانی ڕژیمی ئێران لە زانکۆکان، حەراسەتی زانکۆی ئەمیرکبیر بە پێداچوونەوەی ڤیدیۆی كامێرا ئه‌منیه‌تیه‌كان لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ١٤٠١، بۆ زاڵکردنی کەشێکی ئەمنیەتی، زیاتر لە ٥٠ خوێندکاری بۆ کۆمیتەی ئینزباتی بانگ کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی کاناڵی “هەواڵنامەی ئەمیرکەبیر” ، هاوکات لەگەڵ سێهه‌مین حه‌وتووی كردنه‌وه‌ی زانکۆکان، شەپۆلێکی نوێی هەڵسوکەوتی ئەمنییەتی دەستی پێ کردووە و لانیکەم ٥٠ خوێندکار بانگی کۆمیتەی ئینزباتی ئەم زانکۆیە کراون. هەروەها لەو ڕاپۆرتەدا باس لەوە کراوە کە حەراسەتی زانکۆی ئەمیرکەبیر پێداچوونەوەی بە وێنە و ڤیدیۆی کامێرای ئەمنییەتی لە ساڵی ڕابردوودا کردووە کە بەهۆی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، بەشێک لە خوێندکارانی بانگ کردووە. و به‌ وته‌ی چه‌ندین خۆیندكاری ئه‌و زانكۆیه‌ بانگهێشته‌كه‌ پێوه‌ندی به‌ بابه‌تی نه‌بوونی حیجابی ئیجباری بووه‌.