“وریشە مورادی”، ناسراو بە “جوانا سنە” چالاکی سیاسی خه‌ڵكی سنه و لە ئەندامانی ڕێكخراوی کەژار، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سنه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه و پاشان بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی تاران گوازراوه‌ته‌وه و له‌وێش به‌سه‌ختی ئازار دراوه.
وریشە مورادی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی گەلاوێژی ئه‌مساڵ، لە ڕێگای مەریوان- سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه گوازرایه‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، وریشە تا ئاستێک بە سەختی ئەشکەنجە دراوە کە خوێنی هەڵهێناوەتەوە و بە تەواوی لە هۆش چووە. ناوبراو هه‌روه‌ها نه‌خۆشی میگرنی هه‌یه و له دوو مانگ و حه‌وت ڕۆژی ڕابردوودا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ری كراوه و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره. وریشه له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و كه‌سوكاری نیگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون.
