به‌یانی دووشه‌ممه ١٧ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سزای ئێعدامی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سنه به ناوی “سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره” له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان محه‌ممه‌دی خه‌یاره” پێشتر به تۆمه‌تی “پێكهینانی گرووپی چه‌كداری بۆ ڕووخانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٧ ساڵ له زیندان دا بووه و به‌یانی دووشه‌ممه حوكمه‌كه‌ی له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كراوه.
