کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چاره‌نووسی “ئازاد حاجی میرزایی” له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌

ناڕوونی چاره‌نووسی ئازاد حاجی میرزایی له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی

“ئازاد حاجی میرزایی” شارۆمه‌ندی خه‌ڵكی سنه‌ كه‌ ٢٠ ڕۆژ له‌وه‌پێش له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

“ئازادی حاجی میرزایی” به‌یانی شه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانانی ١٤٠٢ و هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵوه‌گه‌ڕی قه‌تڵی حكوومه‌تی “ژینا ئه‌مینی” له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ته‌نیا یه‌ك جار په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی دا بووه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌ ڕاگیراوه‌.