ڕۆژی سێشه‌ممه ١٨ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی شیركه‌تی ئابفای شووشته‌ر له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ماوه‌ی پێنج مانگه هیچ حه‌قده‌ستێكیان وه‌ر نه‌گرتووه و ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی په‌رداخت نه‌كراوه. به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شیركه‌تی ئابفای شووشته‌ر تا ئێستا چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه به‌ڵام هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به داخوازییه‌كانیان نه‌داوه.
