کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “عەبدوڵڵا گۆڵستانی” له‌ شاری بۆكان

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر عەبدوڵڵا گۆڵستانی له‌ شاری بۆكان 1

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “عەبدوڵڵا گوڵستانی”، هاووڵاتیی خەڵکی بوکان، لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە بە ١١٣ میلیۆن تمەن سزای ماڵی و ٣١ ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان،  “عه‌بدۆڵڵا گوڵستانی” ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی خەرمانان لەلایەن ناونده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسه‌ر ئەو تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە، لەبەردەستدا نییە.