کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆژران و بریندار بوونی ٥٧ كه‌س له‌ بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا

كۆژران و بریندار بوونی ٥٧ كه‌س له‌ بۆردوومانه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی ڕه‌زبه‌ر، بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیه‌ بۆ سه‌ر كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان، ٢٩ ئه‌ندامی ئاسایشی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و ٢٨ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌كانی توركیه‌ بنكه‌ی هێزه‌كانی ئاسایشیان له‌ ڕۆژئاوای كوردستان كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ ٥٧ كه‌س كوژراو و بریندار بوون. هه‌وره‌ها له‌ توپباران و بۆردوومانی ناوچه‌كانی عه‌ین عیسا و ده‌ربێسی پێنج كرێكاری كشتووكاڵ و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی گشتی ڕاگه‌یاندووه‌.