کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ناڕوونی چارەنووسی “سەفا عائێلی” خاڵۆی “ژینا ئه‌مینی” له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیم

ناڕوونی چارەنووسی سەفا عائێلی خاڵۆی ژینا ئه‌مینی له‌ گرتووخانه‌ی

سەرەڕای تێپەڕبوونی یەک مانگ به‌سه‌ر كاتی دەسبەسەرکرانی “سەفا عائێلی”، خاڵۆی “ژینا ئەمینی”، چارەنووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

بەپێی زانیارییه‌كان، بنەماڵەی “سەفا عائێلی” بە مەبەستی ئاگاداربوونەوە لە دۆخ و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ناوبراو، چەندین جار سەردانی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی سەقز و سنەیان کردووە بەڵام وڵامێکی ڕوونیان وەرنەگرتووە. ناوبراو لە دەسپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەری بووە و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی خەرمانان، “سەفا عائێلی” لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه‌ گوازرایه‌وه‌.