له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی مهاباد به ناوی “یووسف به‌كری” ته‌مه‌ن ٣٨ ساڵ، له‌لایه‌ن لقی ١ی دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “به‌شداری له شۆڕشی ژینا” به سێ ساڵ و چوار مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.
“یووسف بەکری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٢، لە شوێنی کارەکەی بەبێ بەڵگەی قه‌زایی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. ناوبراو ماوەی ٢ مانگ و ٢٧ ڕۆژە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و هەنووکەش لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد ماوەی سزاکەی تێپەڕ دەکات. شایانی باسه كه یووسف له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.
