ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ئه‌رته‌شی توركیا و گرووپه‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له ڕێگه‌ی فڕۆكه و تۆپخانه‌وه شاره‌كانی ڕۆژئاوای كوردستانیان به چڕی بۆردوومان كرد و به‌وهۆیه‌وه چه‌ندین كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نەخۆشخانە، مه‌دره‌سه، وێزگهكانی كاره‌با، ئاو و به‌نزین و مزگەوتەکانی دێرک، قامیشلوو، گرکێلەگی، عامودا و حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی توركیاوه ته‌قێندراوه و به ده‌یان كه‌س به‌سه‌ختی بریندار بوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، دۆخی ته‌ندرووستی برینداره‌كان خراپه و پێویستیان به خوێن هه‌یه. شه‌وی ڕابردوود هه‌ڵمه‌تێك له ژێرناوی خوێنبه‌خشین له شاری قامیشلوو ده‌ستی پێكرد به‌ڵام كه‌می ده‌رمان دۆخه‌كه‌ی سه‌ختتر كردووه و به‌رپرسانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دیمۆكراتیكی ڕۆژئاوا داوا له ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن بچن به هانایانه‌وه.
