شه‌وی یه‌كشه‌ممه ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، به‌هۆی پێكدادانی بارهه‌ڵگرێك و دوو ئۆتومبێلی سه‌واری له مێحوه‌ری خاش بۆ سه‌راوان، شه‌ش كه‌س له‌وانه پێنج منداڵ له نێو ئاگردا سووتاون و و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، ناسناوی دوو كه‌س له قوربانیه‌كان بریتیه له: “بێهروز نه‌دیمی” ته‌مه‌ن ٣٩ ساڵ، “مه‌جید نه‌دیمی” ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ و تووشبووی “سه‌ندرۆمی داون” و خه‌ڵكی سه‌راوان. هه‌روه‌ها شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه‌ش كه‌سێك بووه به ناوی “عه‌لی گه‌نگۆزهی” خه‌ڵكی خاش.
