وێڕای تێپه‌ڕبوونی پێنج مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “هێمن كرمانج” له شاری بۆكان، چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
“هێمن كرمانج” خه‌ڵكی گوندی “یاسی كه‌ند”ی سه‌ر به شاری بۆكانه و له ڕێكه‌وتی ٢٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٢ دا به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
