ڕۆژی شەممە، ١۵ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوو خوێندکاری کۆلێژی تایبه‌تی زانکۆی “عەلامەی تەباتەبایی”ی تاران، بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی کوردی و بەلووچی، له‌لایه‌ن حه‌راسه‌ته‌وه ڕێگری له چوونه‌ژووره‌وه‌یان بۆ نێو زانكۆ گیرا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی حه‌راسه‌ت له‌وڵامی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌و دوو خوێندكاره وتوویانه كه جلووبه‌رگه‌كانی ئێوه ده‌بێته هۆكاری ئاژاوه‌نانه‌وه و نابێت به‌و جلوبه‌رگه‌وه له نێو زانكۆ هاتووچۆ بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندن و ساڵوه‌گه‌ڕی شۆڕشی “ژینا”، كه‌ش و هه‌وای ئه‌منی به‌سه‌ر زانكۆكاندا زاڵ بووه و به ده‌یان خوێندكار و مامۆستای زانكۆ ته‌علیق و ده‌ركراون.
