کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢٤ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆی سرویسی كرێكاران له‌ ئیسفه‌هان

برینداربوونی ٢٤ كرێكار به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆی سرویسی كرێكاران له‌

ڕۆژی یكشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، سرویسی هاتووچۆی كرێكارانی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنان له‌ ئیسفه‌هان تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و به‌هۆیه‌وه‌ ٢٤ كرێكار به‌سه‌ختی بریندار بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سرویسی هاتووچۆی كرێكاران له‌ جاده‌ی نێوان باغشاد بۆ زه‌ڕین شار له‌ پارێزگای ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێك و ئۆتومبێلێكی سه‌واری دا پێكیانداداوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ٢٤ كرێكاری ژن و پیاو به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی ناونده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون. شایانی باسه‌ كه‌ له‌و ڕووداوه‌ دا سه‌رنشینی سه‌وارییه‌كه‌ به‌هۆی قورسی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.