ماوەی نزیک بە یەک حه‌فته‌یه کە کچە قوتابییه‌كی کوردی یه‌كێك له هونه‌رستانه‌كانی تاران به ناوی “ئارمیتا گەراوەند”ی تەمەن ١٦ ساڵ، بەهۆی لێدانی بەئەنقەست لەلایەن مەئموورانی ڕژیمه‌وه لە مێترۆی تاران به بیانووی ڕه‌چاو نه‌كردنی حیجای زۆره‌ملێ، لە نەخۆشخانەی فەجری تاران لە کۆمادایە.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ترسی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران، گوشاری بۆ دایک و بابی ئارمیتا هێناوە و “شەهێن ئەحمەدیی” دایكی ئارمیتای دەسبەسەر کردووە، هەروەها هەڕەشەی لە مامۆستایان و قوتابییانی قوتابخانەی ئارمیتا کردووە کە سەبارەت بە ناوبراو هیچ زانیارییەک نەدرکێنن، دەنا چارەنووسی ئارمیتا چاوەڕێیان دەکات. ئه‌نجومه‌نی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می و نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به دۆخی ته‌ندرووستی ئارمیتا،داوا لە موعه‌لیمان و قوتابییانی ئازادیخوازی ئێران و بنەماڵەكانیان دەکات تا لەهەمبەر کردەوە قێزەونەکانی ڕژیم بێدەنگ نەبن و دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە شێوەی جۆراوجۆر به‌رز بكه‌نه‌وه. له كۆتایی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه: ئەمڕۆ ئارمیتا لە کۆمادایە سبەی نۆڕه‌ی ئارمیتا و ژیناکانی دیکە دەبێت، بۆیە بۆ ڕێگری كردن له دووپاتبوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نایه‌ته ئه‌بێ یه‌كگرتووانه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان هه‌ڵوێست بگرین.
