ڕۆژی هه‌ینی ١٤ مانگی ڕه‌ه‌زبه‌ر، دایە شەریفە، دایكی گیانبەختكردووی ئیعدامكراو “ڕامین حسێن پەناهی”، سەردانی دایک و باوکی “ڕەزا کازمی” لە شارستانی مووچش كرد.
ڕەزا کازمی تەمەن ١٦ ساڵ شەوی ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتگەرەكانی ڕژیم له شاری مووچش بریندار و ڕۆژی ٦ی سەرماوەز بەهۆی سەختی برینەكەیەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری سنە گیانی لەدەست دا. دایه شه‌ریفه وێڕای ڕێزگرتن له یاد و بیره‌وه‌ری ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری ڕایگه‌یاند: خه‌بات بۆ گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری درێژه‌ی هه‌یه و دڵنیاین كه هه‌ر سه‌رئه‌كه‌وین.
