شه‌وی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “مه‌ولوود بیشیر” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “دڵاوان به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “مه‌ولوود بیشیر” له سنووری “دڵاوان”ی پیرانشار به فیشه‌كی هێزه‌كانی ڕژیم پێكراوه و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری ورمێ كراوه. شایانی باسه كه ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ش كۆڵبه‌رێكی دیكه به‌ناوی “فایق عه‌لی محه‌ممه‌دی” خه‌ڵكی سه‌قز به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری “به‌سام” له ناوچه‌ی سه‌رشیوی سه‌قز بریندار كرابوو.
