کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داواکاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ناردنی شاندێکی سەربەخۆ لە دۆسییەی “ئارمیتا گەراوەند”

داواکاری لێبوردنی نێودەوڵەتی بۆ ناردنی شاندێکی سەربەخۆ لە دۆسییەی

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە بۆ لێكۆلینەوە لە دۆخی “ئارمیتا گەراوەند”، شاندێکی نێودەوڵەتیی سەربەخۆی پسپۆڕ بچنە ئێران تا لێكۆڵینەوە لە بارودۆخی ئەم کچە تەمەن ١٦ ساڵە بكەن.

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: “بەڵگەکان نیشاندەری ئەوەن کە دەسەڵاتدارانی ئێران دۆخی ئارمیتا پەردەپۆش دەکەن”. “ئەو کچە لە لایەن یەکێک لە جێبەجێکارانی یاسای حیجابی ئیجباری لە ئێراندا لێی دراوە و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌شی له‌ ژێر گوشاری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان دان و چاره‌نووسی خۆشی نادیاره‌، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ ناردنی شاندێكی سه‌ربه‌خۆ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و ڕووداوه‌ پێویسته و ئه‌بێ به‌ زووترین كات ئاماده‌كاری بۆ بكرێت”.