چه‌ندین ده‌وڵه‌ت و كه‌سایه‌تی ناسراوی سیاسی و مافی مرۆڤ له جیهان ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی ڕه‌زبه‌ر، پیامی پیرۆزباییان ئاراسته‌ی “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” به بۆنه‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی، كرد.
له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یامیان بۆ “نه‌رگس محه‌ممه‌دی” ناردووه كه‌سانی وه‌ك “هانا نیوومه‌ن” نوێنه‌ری پاڕله‌مانی ئورووپا، “ئا‌نتۆنیۆ گۆتێرش” سه‌رۆكی نهتهوهیهكگرووتهكان، “ئۆڵاف شۆڵتس” سه‌دری ئه‌عزه‌می ئاڵمان، “ئیمانۆئێل ماكرۆن” سه‌رۆك كۆماری فه‌ڕانسه، سه‌رۆك كۆماره‌كانی سویس و چه‌ند وڵاتی دیكه وێڕای به‌رز نرخاندنی ئه‌و خه‌ڵاته، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”یان به شایانترین كه‌سایه‌تی سیاسی و مافی مرۆڤ بۆ وه‌رگرتنی نۆبێلی ئاشتی ناوبرد، هه‌روه‌ها پێدانی ئه‌و خه‌ڵاته‌یان سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ شۆڕشی “ژن،ژیان، ئازادی” ناو برد و داوایان له ژنان و كچانی ئێرانی كرد درێژه به خه‌باتیان بده‌ن و دڵنیا بن كه جیهان پشتیوانیان لێ ده‌كات.
