له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه به ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” له شۆڕشی “ژینا” له مه‌شهه‌د، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له ئازادیخوازان و پارێزه‌ری په‌روه‌نده‌كه‌ی له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه.
هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده” و كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخوازی مه‌شهه‌د له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه، “خۆسره‌و عه‌لیكوردی” پارێزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی ئادینه‌زاده ڕایگه‌یاند: ساڵێك به‌سه‌ر قه‌تڵی حكوومه‌تی ئه‌و مێرمنداڵه تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام هێشتا به‌دواداچوونه‌كانیان له دادگای نیزامی تا به ئمڕۆ بێ ئاكام بووه. “ئه‌بۆلفه‌زل ئادینه‌زاده”ی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ ڕۆژی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم گیانی به‌خت كرد.
