له ڕۆژانی ڕابردوودا، خوێندكارێكی زانكۆی مه‌شهه‌د به ناوی “مه‌تین فه‌رامه‌رزپور” ده‌ركرا و خوێندكارێكی زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی تاران به ناوی “خه‌شایار نه‌جه‌ف زاده” له ناونووسی له قۆناغی ئه‌رشه‌د دا بێبه‌ش كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مه‌تین فه‌رامه‌رزپور” خوێندكاری بواری فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی مه‌شهه‌د له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ئینزیباتیه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ترم ته‌علیق كرابوو به‌ڵام له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ دا به بیانووی هاوكاری نه‌كردن له ئێعترافی ئیجباری به ته‌واوی له زانكۆ ده‌ركراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “خه‌شایار نه‌جه‌ف زاده” خوێندكاری بواری ئه‌ندازیاری له زانكۆی پۆلی ته‌كنیكی تاران كه به تازه‌یی له تاقیكردنی ئه‌رشه‌د دا سه‌ركه‌وتوو ببوو، به بیانووی به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” له ناونووسی له قوتاغی ئه‌رشه‌د دا قه‌غه‌ده و بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار ته‌علیق كرا.
