کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاری ورمێ

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاری ورمێ 1

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، خانه‌نشینكراوانی موخابرات له‌ شاری ورمێ، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی ژیان له‌به‌رده‌م ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌فته خانه‌نشینكراونی موخابرات له‌ شاری ورمێ دژبه‌ دۆخی خراپی ژیان و قۆرسی باری مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه‌، خانه‌نشینكراوانی موخابرات خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و پێدانی بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.