کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تاران بۆ سه‌ر قوتابخانه‌ی “ئارمیتا گه‌راوند”

هێرشی هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تاران بۆ سه‌ر قوتابخانه‌ی ئارمیتا گه‌راوند

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی تاران هێرشیان كرده‌ سه‌ر ئه‌و قوتتابخانه‌یه‌ی “ئارمیتا گه‌راوه‌ند” تێیدا په‌روه‌رده‌ی ده‌بینی و هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ هاوڕێ و مامۆستاكانی كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزەكانی حه‌راسه‌ت لەگەڵ تیمێک لە هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات چوونەتە هونەرستانی (عوروه‌ته‌لۆوسقا) ئەو شوێنەی ئارمیتا تێیدا په‌روه‌رده‌ی ده‌بێنی و هەڕەشەیان لە قوتابییان و هاوڕێیانی ئارمیتا كردووە کە هیچ وێنه و زانیارییەک لەسەر دۆخی ناوبراو بڵاو نه‌كه‌نه‌وه‌ تاكوو له‌گه‌ڵیان دا به‌ توندی مامه‌ڵه‌ نه‌كرێت.