ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی ڕه‌سمی، په‌یمانی و قه‌راردادی سه‌نعه‌تی نه‌وت و پترۆشیمی له به‌نده‌ر ماهشههر، ئابادان و سه‌كۆ نه‌وتیه‌كانی باشووری ئێران دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌ت كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پترۆشیمی ڕازی له به‌نده‌ر ماهشههر، له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: كرێكارانی ئاشپه‌زخانه‌ش مانیان گرتووه به‌ڵام خاوه‌نكار ١٠ كرێكاری تازه‌ی دامه‌زراندووه. كرێكاران وه‌ده‌ست هه‌ڵاواردن له ڕێژه‌ی حه‌قده‌ست و ئیمكاناتی ڕیفاهی وه‌زاڵه هاتوون و خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی قه‌راردادی له پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئابادان ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ١٠ ساڵی زه‌مینه‌كانیان بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له دوو شیركه‌تی “فه‌لاتی قاڕه” و “نه‌وت و گازی پارس” له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و داویان كرد حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی یاسای دامه‌زراندن په‌رداخت بكرێت.
