ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی جنووب، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ئه‌بنیه‌ی فه‌نی هێڵی ئاسنی جنووب، به شێوه‌ی قه‌راردادی له‌گه‌ڵ شیركه‌تێكی په‌یمانكاری دا هاوكاری ده‌كه‌ن و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پشكی جل و به‌رگ و پێڵاوی كاریان پێ ناده‌ن و حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا په‌رداخت ناكرێت. كرێكاران هه‌روه‌ها خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی بوون.
