به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له وانه دوو زیندانی به‌لووچ له زیندانی ناوه‌ندی كرمان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و پێنج به‌ندكراوه به تۆمه‌تی بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر له زیندانی ناوه‌ندی كرمان له سێداره دراون و ناسناوی دوو كه‌سیان بریتیه له: “عه‌وه‌ز مورادی” و “ڕه‌مه‌زان خورشید” خه‌ڵكی شارستانی به‌م. شایانی باسه كه له ٩ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢وه تا به ئه‌مڕۆ، به‌لانیكه‌م ٩٥ به‌ندكراوی به‌لووچ له‌وانه چوار ژن له زیندانه‌كانی كۆمار ئیسلامی دا له‌سێداره دراون.
