به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوێكی سیاسی له زیندانی ته‌ورێز به ناوی ته‌وحید ده‌رویش” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته خۆكوژی به‌ڵام ڕزگار كراوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “ته‌وحید ده‌رویش” له ڕێگه‌ی لێدانی ده‌ماری ملی هه‌وڵی خۆكوژی داوه به‌ڵام پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی، گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان. جێگای ئاماژه‌یه كه “ته‌وحید ده‌رویش” مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له شاری ته‌ورێز ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی ٢٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به موحاره‌به مه‌حكووم كرا.
