“سالح نی‌ك به‌خت” پاریزه‌ری بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه به “چالاكی ته‌بلیغی دژی نیزام”، مه‌حكووم كرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، ساڵح نیکبەخت مافناس و پارێزه‌ری بنەماڵەی ژینا ئەمینی، بە هۆی چاوپێکەوتنەکانی لەگەڵ میدیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان، بە “چالاکی تەبلیغی دژ بە نیزام” تۆمەتبار دەکرێت، دوای دانیشتنی دووەم و کۆتا خولی دادگا، نیکبەخت بۆ به‌رگری له خۆی و ره‌د کردنه‌وه‌ی ئه‌و ئیتهامه وتی: دادگا زیاتر پشتی بەستووە به تیۆری پزیشکی دادوەری سەبارەت بە شێوازی مردنی ژینا ئەمینی و ڕایگەیاند کە تیۆری پزیشکی دادوەری تیۆرێکی کارناسانه‌یه و وەک هەر تیۆرێکی دیکه ئیسباتی نیه و ده‌کرێت پێداچوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.
