ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكاران و پرسنلی سه‌نعه‌تی نه‌وت له دو شیرکه‌تی فه‌لات قاره‌ی ئێران و نه‌وت و گازی پارس له ناره‌زایه‌تی به دۆخی ژیان و شوێنی کاریان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی پاداش و سه‌نه‌واتی ساڵانی پێشوو، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكاران هه‌ر دو شیرکه‌تی ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شیان ڕیك خست و خوازیاری بایه‌خ دان به كێشه و گرفته‌كانیان بوون.
