سەرەڕای تێپەڕبوونی بیست ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “كاوه كه‌ریمیان” و “مادێح خۆشنه‌واز”، چاره‌نووسیان به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌به‌ر كۆوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌وزی چیای مه‌ریوان له دورووبه‌ری ئه‌و شاره به‌ڕێوه چوو، به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و وێڕای ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٣١ كه‌س، كۆبوونه‌وه‌كه‌یان تێك دا. ٢٩ ئه‌ندامی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه هه‌مان ڕۆژ ئازاد كران و ته‌نیا دوو كه‌سیان به ناوه‌كانی “كاوه كه‌ریمیان” و “مادێح خۆشنه‌واز” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوان دا ماونه‌ته‌وه. بنەماڵەی ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نیه نیگەرانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵەکانیان و هیچ هەواڵێکیان تا ئێستا پێنەدراوە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژینگەپارێزان ئەرکیان تەنیا پاراستنی سرووشت و ژینگه‌ی زاگرۆس بووە و به‌ندكرانیان نایاساییه و ئه‌بێ به زۆرترین كات ئازاد بكرێن.