لە ئاکامی بۆسە و تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری تەتەی هەورامان، کۆڵبەرێک کوژرا و چەند کۆڵبەری دیکەش بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕەزبەری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كرا. به‌هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و چه‌ند كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه سه‌باره‌ت به ناسناوی ئه‌و كۆڵبه‌ره گیانبه‌ختكردووه و برینداره‌كان هیچ زانیارییه‌ك له‌به‌رده‌ستدا نییه.