بەهۆی زیادبوونی هێرشەکانی ڕژیم بۆ سەر خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ، چەند ئەندامی یەکێتی مامۆستایانی زانکۆی شەریف ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٩ی ڕه‌زبه‌ر به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ وازیان لە ئەندامبوون لەم یەکیەتییە هێنا.
مامۆستای فیزیا و سکرتێری یەکێتی مامۆستایانی زانکۆی شەریف “واحید کەریمی” بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە ڕاگەیاندنەکانی ئەم زانکۆیە دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لەم یەکێتیە ڕاگەیاند و هۆکارەكەشی بۆ بانگهێشت كردنی لەلایەن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی دەرەوەی زانکۆوه گه‌ڕاندۆته‌وه. شایانی باسه كه ئەم وازهێنانه بەكۆمەڵە لە سەروبەندی ساڵیادی هێرشی هێزەکانی حکوومەت بۆ سەر زانکۆی شەریف كه لە ١٠ی ڕەزبەری ١٤٠١دا ڕوویدا، بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی ئەم ئەنجومەنە.