ڕۆژی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منیه‌كان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی له زانكۆی تاران و چه‌ند كه‌سیان دایه به‌ر لێدان و ئه‌شكه‌نجه.
ڕۆژی شه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان و مانگرتنی گشتی له به‌لووچستان، كۆمه‌ڵێك له خوێندكارانی زانكۆی تاران بۆ ڕێزگرتن له یادی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی ئه‌و ڕۆژه، كۆبوونه‌وه و سروودی “یاری ده‌بستانی”یان خوێند. پاش خوێندی سروود، خوێندكاران له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ مانیان گرت به‌ڵام هێزه ئه‌منیه‌كان هێرشیان كرده سه‌ریان و چه‌ند خوێندكار به سووكی بریندرا و كۆبوونه‌وه‌كه تێك درا.