شه‌وی شه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، پاش مانگرتنی سه‌ركه‌وتوانه و ناڕه‌زایه‌تی شه‌وانه‌ی خه‌ڵكی به‌لووچ له شاری زاهیدان، هێزه ئه‌منیه‌كان به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیانه هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی خه‌ڵك و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان به هاوكاری به‌سیج و سپای پاسداران هێرشیان كردۆته سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شیرئاباد، دایی ئاباد، كه‌وسه‌ر، بێعسه‌ت، جامی جه‌م، چوارێیانی ڕه‌سووڵی، جاده‌ی كۆن و قاسم ئابادی زاهیدان و ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. به‌پێی دوایین زانیاری، ١٢٨ كه‌س به شێوه‌ی به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون كه به‌شێكیان كه‌سانی بێ شناسنامهن و هه‌ڕه‌شه‌ی سنوورداش كردنیان لێ كراه له حاڵێكدا شارۆمه‌ندی ئێرانی و دانیشتووی ڕه‌سه‌نی ئه‌و شاره‌ن.